ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی
كاره‌كانمان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی (د.ت.س ) له زانكۆی ئه‌ربیلی نێوده‌وڵه‌تیدا، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، هه‌وڵی به‌ره‌وپێشبردن و جێبه‌جێكردن و به‌ڕێوه‌بردنی كه‌شێكی ته‌ندروست له خزمه‌تگوزاری و سیاسه‌تی ته‌ندروستی له‌سه‌رانسه‌ری زانكۆكه‌ماندا ده‌دات. زانكۆی ئه‌ربیلی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵی به‌ره‌وپێشبردن و جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت پارێزگاری له ته‌ندروستی گشتی بكات و ڕێگری له زامداربوونی تاكه‌كان بكات و ناوچه‌كه له مادده‌ی كیمیایی و بایۆلۆژی و تیشكدار بپارێزێت و زانكۆكه به پاكی بهێڵدرێته‌وه به‌مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له ته‌ندروستی هه‌مووان.
ئامانجه‌كانمان
- به‌ره‌وپێشبردن و جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ت و ڕێگه‌چاره‌و كه‌ره‌سته‌ی ڕاهێنان كه بۆ باشتركردنی بواری ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی گروپه جیاجیاكانی زانكۆی ئه‌ربیلی نێوده‌وڵه‌تی دیزاین كراوون.
- به‌ره‌وپێشبردن و باشتركردنی لاپه‌ڕه‌ی ئیلیكترۆنی كه ته‌واوی سیاسه‌ته‌كانی سه‌لامه‌تی و ڕێنمایی و زانیاریه‌كانی بۆ به‌كارهێنان خستووه‌ته به‌رده‌ست.
- بره‌ودان به په‌یوه‌ندیكردن به زانكۆوه و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر گرینگی پابه‌ندبوون به ستاندارده‌كانی پاراستن و سه‌لامه‌تی له ناو كامپه‌سی زانكۆدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان.
- بنیاتنان و به‌ره‌وپێشبردنی كلتوری سه‌لامه‌تی و و بوون به سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵگای زانكۆی ئه‌ربیلی نێوده‌وڵه‌تی
دیدمان
دابینكردنی كه‌شێكی ته‌ندروست و پارێزراو بۆ گشت قوتابیان و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و میوانانی زانكۆی ئه‌ربیلی نێوده‌وڵه‌تی به جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری پاراستنی ژینگه‌یی و ته‌ندروستی وئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه زانكۆی ئه‌ربیلی نیوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌ی فراوان و داهێنان ده‌كات