كۆلێژی به‌ڕێوه‌بردن و كاره‌كان
دید
كۆلێژی به‌ڕێوه‌بردن و كار بۆ به‌رهه‌مهێنانی پێشه‌وه‌ری ناوخۆیی دامه‌زراوه به‌شێوه‌یه‌ك خاوه‌نی جیهانبینییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بن. په‌یڕه‌و و پڕۆگرامه‌كان به شێوه‌یه‌ك دیزاین كراون له‌گه‌ڵ ستاندارده جیهانییه‌كاندا بگونجێن و باشترین په‌رتوكهی ئه‌مریكی و ئه‌وروپی به‌كارده‌هێنن. وتار و سیمینار و وانه و مه‌شق و كه‌سانی خاوه‌ن ئه‌زمون به‌كارده‌هێنین بۆئه‌وه‌ی قوتابیه‌كانمان ببن هه‌ڵهلتووترینی بواره‌كه‌یان. كۆلێژه‌كه‌مان یارمه‌تی قوتابیه‌كانی ده‌دات بۆئه‌وه‌ی به ئامانجه‌كانیان بگه‌ن له بوون به خاوه‌نی كاری خۆیان یاخود به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانیان له كارگێڕی كۆمپانیاكانی تردا
په‌یام
كۆلێژی به‌ڕێوه‌بردن و كار قوتابیه‌كانی بۆ بازاڕی كاری هاوچه‌رخ ئاماده ده‌كات كه پشت به ته‌كنه‌لۆژیا ده‌به‌ستێت و جیهانییه. ئه‌مه‌ش به‌هێنانی ئه‌زموونه ڕاسته‌قینه‌كانی بازاڕی كار بۆناو پۆله‌كانمان ده‌بێت. پڕۆگرامه‌كانمان تێكه‌ڵه‌ی باشترین بابه‌ته ئه‌كادیمی و پیشه‌ییه‌كانن. هه‌ر له‌م كۆلێژه‌دا قوتابی بۆئه‌وه ئاماده ده‌كرێت كه بتوانێت له‌كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به كار تێبگات و چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ بدۆزێته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌ومان له‌گه‌ڵ پیشه‌سازییه جیاجیاكاندا هه‌یه بۆئه‌وه‌ی ببینه پردێك له‌نێوان ئه‌وان و قوتابیه‌كانماندا.
كۆلێژه‌كه‌مان ئه‌م به‌شانه له‌خۆده‌گرێت:
كارگێڕی گشتی
بابه‌تی گرینگی وه‌ك كارگێڕی‌و ژمێریاری و ئابوری و به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه مرۆیی و ستراتیژییه‌كان فێری قوتابیانمان ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی بتوانن له‌ئاست داواكارییه‌كانی جیهانی كاری هاوچه‌رخدا بن. له‌كۆتاییدا" قوتابیان" ئه‌و وانانه‌ی خوێندوویانه بۆ ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ به جیهانی كار به‌كارده‌هێنن
⇓پلانی هه‌رچوار ساڵی خوێندن لێره‌وه دابه‌زێنه. Details
ژمێریاری
خواست له‌سه‌ر ژمێریاری لێهاتوو به‌رده‌وام له زیادبووندایه. ئه‌م به‌شه ده‌تكاته خاوه‌نی ئه‌و زانیاری و لێهاتووییانه‌ی كه خاوه‌نكارله‌بواری ژمێریاری و داراییدا به‌شوێنیاندا ده‌گه‌ڕێن. قوتابیانی ئه‌م به‌شه زانیاری ته‌واو له‌بواری ژمێریاریدا له‌گه‌ڵ توانای كاركردن به‌تیم و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و په‌یوه‌ندی و تێگه‌یشتن له له‌بازاڕی كاردا وه‌رده‌گرن.
سیسته‌می زانیاری كارگێری
ئه‌م به‌شه كار له‌سه‌ر پێشخستنی توانا كه‌سی و پیشه‌ییه‌كانی قوتابیان ده‌كات به‌مه‌به‌ستی ئاره‌زابوون له لێكدانه‌وه و دیزاینكرن و دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنی سیسته‌مه‌كانی زانیاری. له‌م به‌شه‌دا گرینگی زۆر به ته‌كنیكی پێویست بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سیسته‌می په‌یوه‌ندییه‌كان وبه‌ڕێوه‌بردنی داتای زۆر، كه پڕبایه‌خه بۆ ڕێكخراوه هاوچه‌رخه‌كان، ده‌درێت. ئه‌م به‌شه، وانه‌ی وه‌ك به‌ڕێوه‌بردن و ژمێریاری و داتابه‌یس و سیسته‌می زانیاری له خۆ ده‌گرێتبۆئه‌وه‌ی قوتابی بۆ دونیای بازرگانی و پیشه‌سازی ئاماده بكرێت.
⇓پلانی هه‌رچوار ساڵه‌كه لێره‌وه دابه‌زێنه
به‌بازاڕكردن
ئه‌م به‌شه تایبه‌ته به‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زوو ده‌كه‌ن له‌بواری بازاڕكردن و بابه‌تی په‌یوه‌ندیداردا كاربكه‌ن. هه‌روه‌ها قوتابیان ئاماده ده‌كات بۆئه‌وه‌ی بتوانن ڕۆڵه جیاجیاكانی بواری بازاڕكردن بگێڕن و ببنه جێگای بایه‌خی خاوه‌نكار. قوتابی بابه‌تی گرینگی وه‌ك په‌یوه‌ندی و هۆشیاری كلتوری و به‌ڕێوه‌بردنی داهێنان ده‌خوێنیت له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی لێكدانه‌وه و شیكردنه‌وه و داتای په‌یوه‌ندیدار به‌بازاڕ و كڕیاره‌وه. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه بایه‌خی زۆریان له‌ده‌نیای ئێستای كاردا هه‌یه
دارایی و بانك
ئه‌م به‌شه گرینگی به خزمه‌تگوزارییه‌كانی بانك و ڕێكخراوه‌داراییه‌كان ده‌دات به‌پێی ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. له‌م به‌شه‌دا قوتابیان زانیاری وورد له‌باره‌ی ئابوری بانك و داراییه‌وه وه‌رده‌گرن له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی كاركردنی دامه‌زراوه داراییه‌كان و سیسته‌مه په‌یوه‌ندیداره‌كان
به‌ڕێوه‌بردنی گه‌شتیاری و مێوانخانه‌كان
كه‌رتی گه‌شتیاری و میوانداری كۆمه‌ڵێك هه‌لی ده‌گمه‌ن ده‌ڕه‌خسێنن له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا. ئه‌م به‌شه قوتابیان ئاماده ده‌كات بۆئه‌وه‌ی بیرۆكه زانستییه‌كان بخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌تاكو له‌م كه‌رته‌دا سه‌ركه‌وتوو بن. هه‌روه‌ها قوتابی ئاشنا ده‌كات به بیرۆكه تایبه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، گشت ده‌رچوانی ئه‌م به‌شه ده‌بنه خاوه‌ن لێهاتوویی تایبه‌ت له‌بواری به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه گه‌شتیاری و میواندارییه‌كان .