خوله‌كانی زمانی ئینگلیزی
ئامانجه‌كانمان
ئه‌م ناوه‌نده به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تگه‌یاندن به گروپه جیاجیاكانی ناو كۆمه‌ڵگا دامه‌زراوه له‌چه‌ندین بواردا
- یارمه‌تیدانی فێرخوازانی ناوخۆ بۆ فێربوونی زمانی ئینتگلیزی به‌پێی پێداویستییه‌كانی ئیمڕۆی بازار.
- فێرخوازان فێری چۆنیه‌تی خوێندنه‌وه و نوسین و ئاخاوتن و گوێگرتن ده‌بن هه‌روه‌ها فێری له‌خۆگرتنی چه‌ند ڕێگایه‌ك ده‌بن به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنیان.
- خوله چڕه‌كان به‌مه‌به‌ستی فێركردنی هونه‌ره‌كانی ئایڵتس ده‌درێن به فێرخوازان له‌كاتێكدا تاقیكردنه‌وه‌ی ئایڵتس یه‌كێك له‌و داواكاریانهیه كه ده‌بێت پاڵێوراوانی خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆ ناوخۆییه‌كاندا نمره‌ی پێویستی تێدا به‌ده‌ست بهێنن.
- زمانی كوردی پێویستییه‌كی گرینگه بۆ ئه‌وانه‌ی زمانی دایكیان كوردی نییه وه‌ك عاره‌ب و توركمان و ئه‌وانه‌ی تر كه له كوردستاندا ده‌ژین و كارده‌كه‌ن و پێویستیان به باشتركردنی توانستی زمانی كوردی‌یان هه‌یه.
- زمانی عه‌ره‌بی یه‌كه‌م زمانه له‌ڕووی بههارهێنانهوه له عێراقدا و به دووه‌م زمانی به‌كارهاتوو داده‌نرێت له كوردستاندا. هه‌ر بۆیه كۆمپانیا‌و دامه‌زراوه‌كان پێویستیان به‌و كارمه‌ندانه هه‌یه كه توانای به‌كارهێنانی زمانی ههرهبیان هه‌یه. به‌تایبه‌تیش ڕێكخراوه مرۆییه‌كان كه كاریان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و ئاواره ناوخۆییه‌كاندا هه‌یه كه به‌هۆی جه‌نگه هه‌نووكه‌ییه‌كه‌ی ئێستای دژ به تیرۆر له باشوری ووڵاتدا ده‌گوزه‌رێت ماڵه‌كانیان جێهێشتووه. ئه‌مه‌ش به پێدانی خولی زمانی عه‌ره‌بی ده‌بێت به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی توانستی ئاخاوتن و په‌یوه‌ندییان به زمانی عه‌ره‌بی.
- ئاشكرایه كه فێرخوازه نیوده‌وڵه‌تییه‌كانی زمان پێویستیان به تێكه‌ڵبوون و دروستكردنی په‌یوه‌ندییه له‌گه‌ڵ دانیشتوانی كوردستاندا وه‌ك به‌شێك له ژیانی ڕۆژانه‌یاندا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌توانن سوود له خوله‌كانی ئێمه ببینن.
- فیرخوازه بیانی و نیوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌توانن سوود له خوله‌كانی ئێمه ببینن به‌مه‌به‌ستی فێربوون و باشتركردنی ئاستی توانستی زمانی عه‌ره‌بیان بۆئه‌وه‌ی بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان له عێراقدا كاره‌كانیان ڕایی بكه‌ن.
- ناوه‌نده‌كه‌مان توانای به‌رهه‌مهێنانی ده‌رچووی زانكۆی هه‌یه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌شێوه‌یه‌ك كه بتوانێت تۆڕه نێوده‌وڵه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی پته‌وتر بكات.
خولهمانی زمانی ئینگلیزی (بۆ هه‌مووان كراوه‌یه)
خوله‌كانی زمانی ئینگلیزی له ناوه‌نده‌كه‌ی ئێمه‌دا له 4 ئاست پێكهاتووه (سه‌ره‌تایی" پێش ناوه‌ند" ناوه‌ند" ناوه‌ندی پێشكه‌وتوو).
هه‌ر ئاستێك له‌وانه دوو (2) مانگ ده‌خایه‌نێت و له‌ماوه‌ی ئه‌و دوومانگه‌دا فێرخوازان 80 كاتژمێر زمان ده‌خوێنن ( ڕۆژانه 2 كاتژمێر و هه‌فتانه 5 ڕۆژ له یه‌كشه‌م تاكو پینج شه‌م)
پێویسته گشت بهشداربوبهك تاقیكردنه‌وه‌ی دیاریكردنی ئاستی زمان ئه‌نجام بدات به‌ر له ده‌ستپێكی خوله‌كه‌ی.
بۆ په‌یوه‌ندی كردن
مۆبایل : 07510104997
ئیمه‌یڵ: ilce@ue.edu.krd
ناوه‌ندی زمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل
زانكۆی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل
شه‌قامی نه‌ورۆز ته‌نیشت نه‌خۆشخانه‌ی پاكی تایبه‌ت.