ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی جینۆساید- زانكۆی ئه‌ربیلی نێوده‌وڵه‌تی

ئه‌م ناوه‌نده‌ ڕێخراوێكی نا حكومی ناوخۆی تۆماركراوه‌ و سه‌ر به‌ زانكۆی ئه‌ربیلی نێوده‌وڵه‌تییه‌ و له‌ كانونی دووه‌می ساڵی 2016.

كار و ئامانجه‌كانمان

ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی هۆشیارییه‌ بۆ كاركردن له‌پێناو ناساندنی ئه‌و جینۆسایدانه‌ی له‌ ئێستا و ڕبردوودا له‌ ناوچه‌كه‌دا ڕوویانداوه‌. ئامانجی ناوه‌ندی جینۆساید ی زانكۆی ئه‌ربیلی نێوده‌وڵه‌تی بریتییه‌ له‌ كاركردن له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی هاوشێوه‌ی خۆی له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌مه‌به‌ستی داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ ئه‌م دۆزه‌. جه‌نگه‌ یه‌كله‌دوای یه‌كه‌كان له‌ عێراق و له‌ هه‌رێمه‌ كوردییه‌كه‌داكۆمه‌ڵگایه‌كی لێكهه‌ڵوه‌شاو و به‌ش به‌شی دروست كردووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌و شه‌پۆڵه‌ توندوتیژی و جینۆسایده‌وه‌ ڕوویانداوه‌ بووه‌ كه‌ به‌رۆكیانی گرتووه‌. ئه‌م به‌ش به‌ش بوونه‌ هاوشانی ئه‌و زنجیره‌ جینۆسایدانه‌ی له‌ ڕابردوو و ئێستادا دژی كه‌مینه‌ ئاینی و نه‌ژادییه‌كان ئه‌نجام دراوون كلتورێكی ڕق و بێمتنانه‌یی له‌نێوئه‌و كۆمه‌ڵگاكه‌دا دروست كردووه‌ كه‌ كاری هه‌مه‌ڵایه‌نه‌و پێكه‌وه‌ژیانی خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی" بوونی كۆمه‌ڵێكی زۆری ڕێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان و ئه‌و ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌ هه‌رێمه‌ كوردییه‌كه‌دان له‌سه‌ر ئه‌و دۆزه‌ كارده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ساڵی 2003وه‌ به‌شداری كۆمه‌ڵێك چاڵاكی له‌ڕێگه‌ی كاری تایبه‌ت به‌ كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤدا كردووه‌ وه‌ك و هه وڵێك بۆ ئاشناكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ جیاجیاكان به‌ ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له‌ هه‌رێمه‌كه‌دا. له‌ئه‌نجامدا، زۆرێك له‌ دانیشتوانه‌كه‌ی و له‌نێویاندا كریستیانه‌كان، كلدانییه‌كان، كاكه‌ییه‌كان، توركمانه‌كان له‌ حكومه‌تدا نوێنه‌ریان هه‌یه‌.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، به‌هۆی ئاڵۆزی دۆخی هه‌رێمه‌كه وه‌‌، ڕۆڵی ڕێكخراوه‌ناحكومییه‌كان و ده‌ستپێشخه‌رانی تر سنوررداربووه‌ بۆ گه‌یاندنی هاریكارییه‌ مرۆییه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هه‌میشه‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و توندوتیژییانه‌ به‌ڵاوه‌ نراوه‌. ئه‌مه‌ش ڕێگربووه‌ له‌ بنیاتنانی كلتوری ئاشتی له‌نێوان كۆمه‌ڵگا جیاجیاكان و ڕێگرتنی جدی له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و تراژیدیایانه‌.

ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانه‌كانی جینۆساید به‌به‌شداری ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ گروپه‌ی له‌ هه‌رێمدا بوونیان" له‌ڕێگه‌ی به‌شداریكردن له‌و چاڵاكیه‌كاندا به‌مه‌به‌ستی هاندانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كانی جینۆساید و مافه‌كانی مرۆڤ، هه‌یه‌ هه‌وڵی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ ده‌دات به‌مه‌به‌ستی بره‌ودان به‌ كلتوری ئاشتی به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی له‌نێو لاوه‌كانی كۆمه‌ڵگادا. ئه‌م زانیاریانه‌ سودێكی بێپایانیان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌بێت كه‌ به‌رپرسیاری قۆنای دووباره‌ بنیاتنانه‌وه و دامه‌زراندنی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتییه‌كی پته‌ون له‌ هه‌رێمه‌كه‌دا دوای جه‌نگ.

چوارچێوه‌ی كار:

  • دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی تایبه‌ت به‌ دۆكیومێنتكردنبه‌و هیوایه‌ی ناوه‌ندی جینۆساید بتوانێت زۆرترین زانیاری له‌باره‌ی جینۆساید و ئه‌و پێشێلكردنانه‌ی مافی مرۆڤ كه‌ ڕوویانداوه‌ كۆبكاته‌وه‌.
  • ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ دامه زراوه‌ نوێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی بیری جینۆسایده‌وه‌. ئه‌مه‌ش هاریكاری عێراق ده‌كات له‌ ده‌ركه‌وتن له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و بواره‌دا.
  • بوون به‌ ناوه‌ندێك بۆ لێكۆڵه‌ران و زانایان و ئه‌و كه‌سانه‌ی سیاسه‌ت داده‌ڕێژن بۆئه‌وه‌ی كلتوریكی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان له‌ هه‌رێمه‌كه‌دا بنیات بنرێت.
  • به‌دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی په‌روه‌رده‌یی بواری جینۆساید و مافه‌كانی مرۆڤ و بنیاتنانی ئاشتی و یاسای نێوده‌وڵه‌تی بۆ په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌ لاوه‌كه‌مان له‌سه‌ر كلتوری پێكه‌وه‌ژیان.

چاڵاكییه‌كانی ڕابردوو

  • یه‌كه‌م كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی جینۆساینه‌ده‌ به‌ ناونیشانی جینۆساید: له‌ ڕوانگه‌یه‌كی یاسایی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌. 31 ئایاری 2016.
  • كۆنفرانسێك به‌ ناونیشانی بیره‌وه‌ری و بنیاتنانی ئاشتی: له‌ ڕوانگه‌ی چه‌ند پسپۆرییه‌كی جیاجیاوه‌. 16 نیسانی 2017
  • وه‌ك به‌شێك له‌ پڕۆگرامی بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری سه‌نته‌ره‌كه‌مان هه‌ستا به‌ سازدانی پێشانگایه‌ك بۆ ئه‌و كه‌لوپه‌ڵانه‌ی ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ قوربانیانی چه‌ند دێیه‌كی جیاجیای ده‌ستی جینۆساید. 16-23 نیسانی 2017.
  • سوپاس بۆ ئه‌و ڕێزلێنانانه‌ی ڕێكخراوی Shoah ، به‌ڕێز دكتۆر ماریا ڕیتا كۆرتچێلی وه‌ك لێكۆڵه‌ری میوان بانگهێشتی زانكۆی Southern California كرابوو. ئابی 2017

پڕۆژه‌ی به‌ دیجیتاڵكردن. سوپاس بۆ به‌خششی كۆمسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كه‌سانی وون بوو. ئه‌م بابه‌ته‌ سودێكی بێپایان به‌و لێكۆڵه‌ر و چاڵاكوان و ئه‌كادیمیانه‌ی له‌و بواره‌دا كار ده‌كه‌ن و هه‌روه‌كا كاریگه‌رییه‌كی زۆری به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی عێراقه‌وه‌ ده‌بێت. تشرینی یه‌كه‌می

چاڵاكییه‌كانی داهاتو

ئاڵوگۆڕی ئه‌كادیمی

له‌ كانونی دووه‌می ساڵی 2018 دا وه‌ك به‌شێك له‌ پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕكردن له‌گه‌ڵ زانكۆی ئاشتی له‌ كۆستاریكا، هه‌ردوو به‌ڕێزان دكتۆر محمد احسان و دكتۆر ماریا ڕیتا كۆرتچێلی خولێكی دوومانگه‌ ده‌ڵێنه‌وه‌ به‌ ناونیشانی كورده‌كان له‌ نێوان جینۆسایده‌كانی ئێستا و ڕابردوودا اه‌ عێراق: هیوای تازه‌ یاخود تراژیدیای نوێ؟"

پێشانگاكان

پیشانگایه‌كی فۆتۆگرافی له‌باره‌ی كه‌مینه‌كانی عێراقه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌م ناوه‌نده‌وه‌ له‌ ناوه‌ندی هۆڵۆكۆست و جینۆسایدی زانكۆی ئوهانسبێرگدا له‌ ئه‌فریقای باشوور له‌ كانوونی یه‌كه‌می 2016 دا ڕێكخرابوو.

سیمیناره‌كان

سه‌نته‌ره‌كه‌مان میوانداری نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان و ئه‌و ڕێكخراوانه‌ ده‌كات كه‌ كار له‌سه‌ر جینۆساید و مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن.

هه‌واڵه‌كان:ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی جینۆساید و مافه‌كانی مرۆڤ- زانكۆی ئه‌ربیل- 31 ئایاری 2016.

ناونیشانی كۆنفرانس: جینۆساید و مافه‌كانی مرۆڤ له‌ كوردستان: ڕوانگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی

داواكاری بۆ پێشكه‌شكردنی په‌ڕاو

ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی جینۆساید و مافه‌كانی مرۆڤ كه‌ له‌ زانكۆی ئه‌ربیلی نێوده‌ڵه‌تی له‌ كوردستانی عێراق به‌ مه‌به‌ستی بره‌ودان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی و هۆشیاری گشتی له‌باره‌ی ئه‌و جینۆساید و توندوتیژییه‌ به‌كۆمه‌ڵانه‌ی له‌ عێراق و گشت هه‌رێمه‌كه‌دا ئه‌نجام دراون دامه‌زراوه‌. ئامانجی ئه‌م ناوه‌نده‌ خزمه‌تكردنه‌ وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ یاخود كار له‌ بواری جینۆساید و مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی، و نه‌ك ته‌نها، له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا وه‌ك هه‌وڵێك بۆ هێنانه‌ ناوه‌وه‌ی پسپۆرانی بواری زانیاری و لێكۆڵه‌ران و په‌روه‌رده‌كاران و فێرخوازان له‌ڕێگه‌ی پسپۆڕی جیاوازه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه‌.

وه‌ك به‌شێكه‌ له‌ چاڵاكیه‌كانی ئه‌م ناوه‌نده‌ یه‌كه‌م كۆنفرانسی خۆی ساز ده‌كات. چاڵاكییه‌كانی ئه‌م دواییه‌، به‌تایبه‌تی، له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، سه‌رنجێكی زۆری نوسه‌ران و لێكۆڵه‌ران و گشتی دانیشتوانی ڕاكێشاوه‌ بۆ ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی جه‌نگ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌یسه‌پێنن به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له‌ توندوتیژی به‌كۆمه‌ڵ و جینۆساید. به‌تایبه‌تی" ڕووداوه‌كانی سوریا و عێراق و سه‌رهه‌ڵدانی داعش و چه‌وساندنه‌وه‌ی كه‌مینه‌ ئاینییه‌كان زه‌نگێكی مه‌ترسیداره‌ بۆ ئێستا و داهاتوو نه‌ك ته‌نها ته‌نها به‌ڕووی ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ی ڕووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه‌ به‌ڵكو گشت كۆمه‌ڵگاكه‌. ئه‌م كۆنفرانسه‌ ئامانجیه‌تی ئه‌و ڕۆشنبیر و نوسه‌ر و چاڵاكوان و ئه‌زموندارانه‌ی له‌م ناوچه‌یه‌دا كارده‌كه‌ن میوانداری بكات به‌مه‌به‌ستی گه‌نگه‌شه‌كردنی ڕێگه‌ی نوێی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانی جینۆساید بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی ئامرازه‌ كۆن و تازه‌كانی ڕێگریكردن و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ و هاتنه‌ناوه‌وه‌ی دادوه‌ری و چه‌وساندنه‌وه‌ بكه‌ن. ئه‌م كۆنفرانسه‌ له‌ هه‌ولێر- كوردستانی عێراق و له‌ 31 ی ئایاری 2016 دا سازده‌كرێت و ئامانجیه‌تی كه‌ گفتوگۆكان له‌ژێر ڕۆشنایی دوایین ڕووداوه‌كان ئه‌نجام بدرێن. ڕێكخه‌رانی كۆنفرانسه‌كه‌ چاوه‌ڕێی پیشكه‌شكردنی بابه‌ته‌كانن به‌تایبه‌تی، نه‌ك ته‌نها، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌:

  • ئه‌و كۆمه‌ڵگا نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی ڕووبوڕووی جینۆساید و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ بوونه‌ته‌وه‌: ڕوانگه‌ كۆن و تازه‌كان.
  • دۆزی كورد له‌چوارچێوه‌یه‌كی نیوده‌وڵه‌تیدا: به‌راووردكاری
  • ڕاگواستن و نیشته‌جێكردن:. چی كرابوو؟ ده‌بێت چی بكرێت؟
  • ئه‌فسانه‌ی توندوتیژی: هؤ‌شیاری له‌باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا.

به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ چاوه‌ڕێی پێشكه‌شكردنی بابه‌ته‌كانین له‌لایه‌ن نوسه‌ران و قوتابیانی خوێندنی باڵا و ئه‌زمونداران و لێكۆڵه‌رانه‌ی له‌ ده‌زگا حكومی ڕێكخراوه‌ نا حكومییه‌كان دامه‌زراوه‌كانی تردا كار ده‌كه‌ن. ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌شداربن ده‌بێت كورته‌یه‌ك (پڕۆپۆزه‌ل) كه‌ له‌ 250 ووشه‌ زیاتر نه‌بێت بۆ دكتۆر ماریا ڕیتا كۆتچێلی بنێرن له‌ڕێگه‌ی maria.corticelli@ue.edu.krd و دواین به‌روار بۆ پێشكه‌شكردن 15 ی نیسانی 2016 ه‌.پێویسته‌ سیڤییه‌كی كورتی 100 ووشه‌یش بنێردرێت. ده‌كرێت ئه‌و بابه‌تانه‌ی ده‌ینێرن به‌ زمانی كوردی، عه‌ره‌بی یاخود ئینگلیزی بێت. ماوه‌ی پێشكه‌شكردنیش له‌نێوان 15-20 خوله‌كدا ده‌بێت.