كۆلێژی ئه‌ندازیاری

ئامانجمان

به‌خێربێن بۆ لاپه‌ڕه‌ی كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی ئه‌ربیلی نێوده‌وله‌تی. كۆلێژی ئه‌ندازیاری هه‌ڵده‌ستێت به‌ پێشكه‌شكردنی پڕۆگرامی خوێندنی به‌كالۆریۆس به‌شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیدا دانیپێدانراوه‌ و بریتین له‌ ئه‌ندازیاری سڤیل و ئه‌ندازیاری میكانیك و ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ر و په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌ندازیاری كاره‌با. پڕۆگرامه‌كانی به‌شی ئه‌ندازیاری جه‌خت له‌سه‌ر كواڵیتی و په‌روه‌رده‌یه‌كی ئه‌ندازیاری نایاب و داهێنان ده‌كه نه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی ئه‌وپه‌ڕی سودگه‌یاندن به‌ كۆمه‌ڵگا. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌، به‌شه‌كه‌مان سووربووه‌ له‌سه‌ر داڕشتنی پڕۆگرامێكی خوێندن كه‌ بتوانێت دووباره‌ پڕۆگرامه‌كانی خوێندنی ئه‌ندازیاری دابڕێژێته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌مدا بگونجێت. ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی زانكۆی ئه‌ربیلی نێوده‌وڵه‌تییه‌ كه‌ به‌ په‌روه‌رده‌و خویندن و لێكۆڵینه‌وه‌ و تێكه‌ڵبوونی كۆمه‌ڵایه‌تی ناسراوه‌. هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌میشه‌ پشت به‌ ستاف و وانه‌بێژی نایاب ببه‌ستین و تاقیگه‌ی و پێداویستی ناوازه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ به‌ خستنه‌به‌ركاری ئامانجداره‌وه‌ بخه‌ینه‌ به‌رده‌ست بۆئه‌وه‌ی بتوانین پێداویستییه‌كانی ئه‌و گۆڕانكارییه‌ خێرایه‌ی جیهان پڕبكه‌ینه‌وه‌.

كاره‌كانمان

كۆلێژی ئه‌ندازیاری كار له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی ده‌رچووی خاوه‌ن ڕۆشنبیری به‌رز و لێهاتوو ده‌كاته‌وه‌. ئه‌مه‌ش به‌ پێدانی خوێندن و ڕاهێنانی گشتگیر به‌ به‌كارهێنانی ئامرازی هونه‌ری به‌رز. ئه‌مه‌ش وایان لێده‌كات له‌ خوێندنی پسپۆرییه‌كانیاندا به‌هێزبن و بتوانن له‌ كه‌شوهه‌وایه‌كی جیهانی كاركردندا پێشبڕكێ بكه‌ن. ده‌رچوانمان توانای چاره‌سه‌ركردنی چه‌ندین كێشه‌ی ئه‌ندازیاری ئاڵۆزیان ده‌بێت.