

له‌باره‌ی سه‌رۆكی زانكۆوه
پرۆفیسۆر دكتۆر محمد احسان له ساڵی 2005 تاكو 2011 وه‌زیری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بووه و له ساڵی 2001 تاكو 2005و ه‌زیری مافی مرۆڤ و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی عێراق و لێكۆڵه‌ری نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كانی جینۆساید بووه له عێراقدا و له ساڵی 2007 تاكو 2012نوێنه‌ری كوردستان بووه له حكومه‌تی عێراقدا. خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له یاسای نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ڵگری بڕوانامه‌یه‌كی تری دكتۆرایه له زانكۆی ئیكسۆن له بواری دیراساتی عه‌ره‌بی و ئیسلامی. به‌ڕزیان دامه‌زرێنه‌ری پڕۆگرامه‌كانی خوێندنی مه‌ده‌نین له قۆتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا. سه‌ره‌ڕای ئه‌و پۆسته‌ی ئێستای، لێكۆڵه‌ری پێشكه‌وتووه له به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رگری ( گینگس كۆڵیج له‌نده‌ن) ه له زانكۆی له‌نده‌ن و لێكۆڵه‌ری فه‌خرییه له كۆلێژی زانستی كۆمه‌لایه‌تی و دیراساتی نێوده‌وڵه‌تیدا له زانكۆی ئێكزیتهر و پڕۆفیسۆری میوانه له زانكۆی كۆری بۆ دیراساتی نیێودهوڵتی. دكتۆر محمد احسان چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه و په‌رتووكی له باره‌ی كوردستان و عێڕاقه‌وه نووسیوه. له‌م چه‌ندساڵه‌ی ڕابردوودا" زۆرینه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی دكتۆر محمد ته‌رخانكراون بۆ دۆزی كورد و كێشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی جینۆساید و ئه‌و تاوانانه‌ی جه‌نگ كه ئێستا له جیهاندا ڕووده‌ده‌ن.
كار و ئامانجه‌كانمان
ئامانجه‌كانمان
یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی زانكۆی ئه‌ربیلی نێوده‌وڵه‌تی بریتییه له بوونی به یه‌كێك له باشترین زانكۆكانی كوردستان و عێڕاق و ناوچه‌كه. ئامانجمان به‌رهه‌مهێنانی ده‌ستی كاری لێهاتوو و سه‌ركرده‌یه بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌مان و ئه‌مه‌ش به پێشكه‌شكردن و دابینكردنی كه‌شوهه‌وایه‌كی ڕۆشنبیریانه‌ی ئاست به‌رز دێته دی. ئه‌مه‌ش هانی قوتابیان و تاكه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا ده‌دات بۆ به‌ده‌ستهێنانی كارامه‌یی له‌ڕێگه‌ی فێربوون و لێكۆڵینه‌وه و باشترین ئه‌زموون.
كاره‌كانمان
كاری له‌پێشینه‌ی ئێمه سوودگه‌یاندنه به تاك و كۆمه‌ڵگا له‌ڕێگه‌ی فێربوونه‌وه. ئه‌مه‌ش ڕاهێنانی كه‌سی و زانیاری سه‌رده‌م و نوێخوازی له كارامه‌یی له چه‌ندین بواری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی وه‌ك بواری ئه‌ندازیاری و به‌ڕێوه‌بردن و یاسا و خوێندنی نێوده‌وڵه‌تی و پهردهرده له‌خۆ ده‌گرێت. بنه‌ما بنچینهییهكان: زانكۆی ئه‌ربیلی نێوده‌وڵه‌تی پشتگیری له‌سه‌ركه‌وتن له بواری ئه‌كادیمی ده‌كات به‌مه‌به‌ستی بره‌ودان و هاندان به‌ره‌و به‌رزترین پێوه‌ره‌كانی ده‌ستكه‌وتی ئه‌كادیمی و لێكۆڵینه‌وه: هه‌مه‌چه‌شنی له‌ڕێگه‌ی ئاشناكردنی قوتابیانمان به چه‌ندین پێشینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی: فێربوون له ڕێگه‌ی بنیاتنانی كه‌شێكی ئه‌رێنی و كراوه و به‌شداریكردنی چاڵاك له خوێندنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه: ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕا له‌ڕێگای ڕێزگرتن له بیروڕای جیاواز‌و ئامرازه‌كانی ڕاده‌ربڕین به‌هاوتایی له‌گه‌ڵ دابونه‌ریته‌كاندا: سه‌ركردایه‌تی به‌مه‌به‌ستی پێشڕه‌ویكردن و سه‌ركردایه‌تیكردن به‌شێوه‌یه‌كی پاك و بێخه‌وش وهه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی. زانكۆی ئه‌ربیلی نێوده‌وڵه‌تی سووره له‌سه‌ر بره‌ودان به نه‌وه‌یه‌ك له پیشه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتوو كه جێده‌ستیان به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی له دره‌وشانه‌وه و سوودگه‌یاندن به داهاتووی كوردستان و ناوچه‌كه‌دا دیارده‌بێت.