
یاداشتی سه‌رۆكی زانكۆ
گه‌رمترین به‌خێرهاتنی خۆم ئاراسته‌ی قوتابیانی ساڵی خوێندنی 2017-2018 ده‌كه‌م. گه‌ر ئێوه وه‌ك ئه‌و قوتابیانهبن كه ناسیومن، له‌و ڕۆژه‌وه كه بڕیارتان له‌سه‌ر هاتنتان بۆ زانكۆی ئه‌ربیلی نێوده‌وڵه‌تی داوه و زۆر به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێتان كردووه بۆئه‌وه‌ی ڕۆژێكبێت و ده‌ستبه‌كاربن" ئه‌وا ئه‌و ڕۆژه هات و گشتمان- له‌ئه‌ندامانی فاكڵتی و و به‌ڕێوه‌بردن و ئه‌ندامه‌كانی تری زانكۆكه‌مان- زۆر به‌په‌رۆشه‌وه ن بۆئه‌وه‌ی بتانبینن به‌یه‌كه‌وه كۆبوونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها به‌خێرهاتنی گشت دایكان و باوكان و ئه‌ندامانی خێزانی گشت لایه‌ك ده‌كه‌ین. ڕاسته جه‌نابتان كاتێكی كه‌م به‌به‌راوورد له‌گه‌ل ڕۆڵهكانتاندا له كامپه‌سی زانكۆدا به‌ڕێ ده‌كه‌ن، به‌ڵاو ئێوه وه‌ك ئه‌ندامێكی پایه‌به‌رزی كۆمه‌ڵگای زانكۆكه‌مان هه‌ژمار ده‌كرێن. ئیمڕۆ كه قوتابیه‌كانمان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و پله‌یه‌ی ئیمڕۆیان، به گشت ئه‌و هه‌وڵ و ماندووبوون و كات و خۆشه‌ویستیه‌ی ئێوه هاتووه‌ته دی كه بۆ به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌وان خستووتانهتهگهڕ. ڕه‌نگه هێشتا دڵتان ئاو نه‌خواته‌وه! به‌ڵام، ده‌توانیت له‌مه‌ودوا دڵنیابیت له‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌و ماندووبووون و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه له هه‌نگاوه‌كانی ژیانیدا بیرت لێیان ده‌كرده‌وه بۆ منداڵه‌كانتان ئیمڕۆ منداڵهكانتانیان گه‌یاندووه به زانكۆی ئه‌ربیلی نێوده‌وڵه‌تی. هه‌روه‌ك چۆن ئێوه‌ی قوتابیان به‌په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی ده‌ستپێكردنی ژیانی كۆلێژبوون، منیش به‌هه‌مان شێوه چاوه‌ڕێی هاتنتان بووم. من سه‌رۆكێكی تازه‌ی ئه‌م زانكۆیه‌م، ئێوه سێهه‌م پۆلن كه من پێیان ئاشنابم و به‌خێرهاتنیان بكه‌م بۆ زانكۆی ئه‌ربیلی نێوده‌وڵه‌تی. له‌میانی چه‌ند ساڵی داهاتوودا، چاودێری به‌ره‌وپێشچوونی ئهادیمیتان ده‌كه‌م و ڕێز له كۆششتان ده‌گرم ده‌مه‌وێت بزانم كه چ جۆره كه‌یسێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هانی كاركردنت ده‌دات. هێوادارم به‌هه‌مان شێوه و جارێكی تر له‌گه‌ڵ گشت ئه‌ندامانی ئه‌م خێزانانه كۆببمه‌وه و ببینین كه چۆن وه‌ك ده‌رچوویه‌كی تازه‌ی زانكۆی ئه‌ربیلی نێوده‌وڵه‌تی هه‌نگاو به‌ره‌و ژیان ده‌نێیت.

بۆنه‌كانی زانكۆ
بۆنه‌كانی داهاتوو
بۆنه‌كانی
No Event found.
Recent Posts

Tour to Coca-Cola Iraq
On 5th of Dec 2017, level 3- General Management and Management by Information System students took a...
Read More »له‌باره‌ی سه‌نته‌ره‌كانی زانكۆكه‌مان بزانه
پرسیاره باوه‌كان
چه‌ندین هۆكار هه‌ن::
- Iزانكۆكه‌مان كواڵیتییه‌كی به‌رزی خوێندن به نرخێكی گونجاو له‌شاری هه‌ولێر و كوردستاندا پێشكه‌ش ده‌كات كهه پێشكه‌وتوترین شوێنه له عێراقدا.
- زانكۆكه‌مان چه‌ندین به‌شی بۆ خوێندنی جۆره‌ها بابه‌تی ئه‌كادیمی خستووه‌ته به‌رده‌ست.
- زانكۆكه‌مان كه‌شێكی ئارامی به باوه‌شێكی كراوه‌وه ڕه‌خساندووه .
- زانكۆكه‌مان ژیانێكی ناوازه و پڕ له خۆشی بۆ قوتابیانی خستۆته به‌رده‌ست.
زانكؤى ئةربيلى نيَودةولَةتى ثلانى خويَندنى ضوار سالَآ ئةكاديمى بؤ ئةم بابةتانة ئامادة كردووة: ثةيوةنديية نيَودةولَةتييةكان، زمانى ئينطليزى، زيندةوةرزانى، كيميا، فيزيا، بيركارى، تةكنةلؤذياى زانيارى (IT)، زانستى كؤمثيوتةر، ئةندازيارى شارستانى، ئةندازيارى كؤمثيوتةر، ئةندازيارى كارةبا، بةرِيَوةبردنى كار، ذميَريارى، بةريَوةبردنى تةكنةلؤذياى زانيارى (MIS) و زؤريكى تر ... برِيارةكة لةدةست تؤداية.
بە پێی یاسای زانكۆكەمان گشت بابەتەكان بە زمانی كوردی یاخود عەرەبییە و زمانی ئینگلیزیش وەك پاڵپشتییەك بەكاردەهێنرێت.
زانكۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی ستانداردێكی بێوێنەی خوێندن بە یارمەتی كۆمەڵێك مامۆستای نێوخۆیی و بیانی بەتوانا پێشكەش دەكات كە زۆرینەی ئەو مامۆستایانە لە زانكۆ نێودەوڵەتییە بەناوبانگەكانی جیهاندا پەروەردە بوونە و بڕوانامەیان بەدەست هێ،اوە. ستافێك لە مامۆستای ناوازە.
ئەو قوتابیانەی نمرەی بەرز بەدەست دەهێنن پالێوراو دەبن بۆ وەرگرتنی زەمالە و لێخۆشبوو‌ن لە كرێی خوێندن.
بەڵێ، زۆرێك لە وانەبێژی بیانی كە لە چەندین ووڵاتی جیا جیاوە هاتوون وەك هۆڵەندا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، كەنەدا، لوبنان، كۆریا، ئەمریكا، ئوستراڵیا و چەند ووڵاتێكی تر.
زانكۆكەمان لەگەڵ زۆریك لە زانكۆ و دامەزراوە جیهانیەكاندا پەیوەندی پتەو كردووە و بەردەوامیش دەبێت لە دروستكردنی پەیوەندی تر.
كتێبخانەی زانكۆكەكان دەكەوێتە نهۆمی سێهەمی باڵەخانە سەرەكییەكەی زانكۆكەمانەوە. دەتوانیت هەر كتێبێك بۆماوەی هەفتەیەك وەربگریت. هەروەها كتێبخانەكەمان شوێنێكی فراوانی بۆ خوێندن و خوێندنەوە ئامادە كردووە.
دوو تاقیگەی كۆمپیوتەر و وای فای لە كامپەسەكەماندا بەردەستن بۆ بەكارهێنان. داوا لە هۆبەی IT بكە بۆ بەكارهێنانی وای‌فای لە ئامێرە كەسییەكەی خۆتەوە.
كافتریایەكی گەورە دەكەوێتە نهۆمی زەوی باڵەخانەی سەرەكی زانكۆكەوە. كافتریاكەمان ژەمی ڕۆژانەی بۆ قوتابیان ئامادە كردووە كە جۆرەها خواردنی بیانی و كلتوری بەتام و چێژ بە درێژایی ساڵی خوێندن پێشكەش دەكرێت.
ژوری نوێژكردن(دانەیەك بۆ پیاوان و دانەیەكیش بۆ ئافرەتان ) هەمیشە لە نهۆمی سێیەمی باڵەخانەی سەرەكی زانكۆكەماندا كراوەیە.
بۆ ئەوەی لە هەر بابەتێكدا دەربچیت پێویستە تاقیكردنەوەی نیوەی كۆرس و كۆتایی ئەنجام بدەیت. پێەیستە بەڵایەنی كەمەوە %50 بەدەست بهێنیت بۆئەوەی دەربچیت. بۆ زانیاری زیاتر پێویستت بە ڕاوێژی مامۆستاكەت هەیە.
هەرجۆرە پایجەریزمێك و ناپاكییەكی ئەكادیمی ڕەتدەكرێتەوە. لە ئەگەری ئەنجامدانی ئەو جۆرە كارەش دەكرێـ لە زانكۆی نێودەوڵەتی ئەربیل دووربخرێیتەوە.
بەدڵنیاییەوە قوتابیان بۆیان نییبە درەنگ بێنە پۆلەوە. پێویستە مۆبایلەكانیان بكوژێننەوە. قوتابیەكان خۆیان لە وەرگرتنی وانەی خویندراو بەرپرسیارن و دەبێت كتێب و پێداویستیەكانی خوێندن و نوسین لەگەڵ خۆیاندا ببەنە پۆلەوە.
زۆر چاڵاكی هەن كە دەتوانیت بەشدارییان تێ>ا بكەیت. هەروەك وەرزش، كۆكردنەوەی پشتگیری بۆ دۆزێك، خۆبەخشی و گەلێك چاڵاكی تر. گشت هەفتەیەك و بەدرێژایی ساڵ بۆنەیەك لە زانكۆدا هەیە وەك سیمینار و كۆڕ و كۆنفرانس. هەروەها قوتابیان هاندەدرێن بۆ پێشكەشكردن و ڕێكخستنی بۆنەكان.
دەبێت قوتابیان بەشداری لەو چاڵاكیانەدا بكەن. وەك وەرزش و فێستیچاڵەكان و كۆكردنەوەی پشتگیری بۆ دۆزێك، كامپینی خوێنبەخشین و زۆرێكی تر. گشت هەفتەیەك و بەدرێژایی ساڵ بۆنەیەك لە زانكۆدا هەیە وەك سیمینار و كۆڕ و كۆنفرانس. قوتابیانیش هاندەدرێن بۆ داهێنانی چاڵاكی نوێ و بەشداریكردن لەو چاڵاكیانەدا لەگەڵ هاوڕێكانیاندا.