پڕۆفیسۆر د. ئەحمەد دزەیی: ئەمساڵ بەچەندین بەشی زانستی تازە پێشوازی لەقوتابیان دەكەین

Event Description

زانكۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی یەكێكە لەزانكۆ تایبەتیەكان لەچەندین بەشی زانستی پێكهاتووە،بەمەبەستی زیاتر ئاشنابوون بەو زانكۆیە دیدارێكی ڕۆژنامەوانیمان لەگەڵ بەڕێز (پڕۆفیسۆر د.ئەحمەد دزەیی) سەرۆكی زانكۆی ئەربیلی نێو دەوڵەتی ئەنجامدا: بەڕێزیان سەرەتا باسی لەمێژووی ئەو زانكۆیە كردو گووتی:” ئەو زانكۆیە بەردەوامی( زانكۆی سابیس)ە، كە پێشتر لەكۆمەڵگای شوەیفات بوو لەساڵی 2007- 2008 دامەزرا، ساڵی 2017 ناوەكەی بووە ئەربیلی نێو دەوڵەتی، لەدوای ئەوەی لەمانگی دووی ئەمساڵ لەزانكۆی سەلاحەدین خانەنشین بووم، مانگی سێ وەكو سەرۆكی زانكۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی تایبەت دەست بەكاربووم .” پڕۆفیسۆر د.ئەحمەد دزەیی باسی لەكۆلێژو بەشەكانی ئەو زانكۆیە كردو گووتی:” زانكۆی ئەربیلی نێو دەوڵەتی لەچوار كۆلێژ پێكهاتووە: كۆلێژی ئەندازیاری كەلەدوو بەش پێكهاتووە، بەشی كۆمپوتەرو گەیاندن و بەشی شارستانی، هەروەها دووبەشی ترمان هەبوو كارەباو میكانیك، بەڵام بۆ ئەمساڵ كراوە بەبەشی میكاترونێكس، پسپۆریەتێكی تازەیە كە میكانیك تێكەڵاوە لەگەڵ كارەبا،چونكە هەموو جیهان ئێستا كاری میكانیكی بەڕێگای ئەلیكترونی و كارەبایی دەكات، هەروەها كۆلێژی زانستمان هەیە،كەبەشی كۆمپیوتەری هەیە هەروەها بەشی كیمیا و بەشی بایلۆژی هەیە،پێشتر لەقۆناغی سێ یەم دەبێتە دوو لق لقی پزیشكی و لقی شیكردنەوەی نەخۆشیەكان، بەڵام پلانی ئێمەئەمساڵ بەو شێوەیە كە بەشی كیمیا لەسەرەتای وەرگرتنیەوە ناوی لێ بنرێت بەشی شیكردنەوەی نەخۆشیەكان، هەروەها بایلۆژ ناوی زانستی ڤایرۆسات،بەشی فیزیامان هەبوو، بەڵام دەیكەین بەبەشی فیزیای پزیشكی، كۆلێژی سێ یەم كۆلێژی زمان و دراساتی مرۆڤایەتیە كە زمانی ئینگلیزی و وەرگێڕانمان هەیە، هەروەها بەشی ژمێریاری و بەشی كارگێڕی كارمان هەیە، جگە لەمانە بەشی پەیوەندی نێودەوڵەتی و دبلۆماسیەت، بەنیازین ئەمساڵ بۆیەكەمجارە لەسەر ئاستی زانكۆ تایبەتەكان كۆلێژێك بكەینەوە بەناوی كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی، ئەو تەجروبەی كە لەزانكۆی سەلاحەدین هەمانبوو زیاتر لە چوار پێنچ هەزار مامۆستا ئاستی زانستیان بەرزبووەوە و بڕوانامەی بەرزتریان بەدەست هێنا، بۆیە دەمەوێ ئەو تەجروبەیە لێرە بەردەوامی هەبێت ئەو كەسانەی لەڕابردوو دەرفەتیان نەبووە لێرە بەردەوامی بەخوێندن بكەن، مامۆستای سەرەتایی ئاست بەرز دروست بكەین .” پڕۆفیسۆر د.ئەحمەد دەزەیی لەبارەی كرێی خوێدنەوە ئاماژەیدا:” لەساڵی ڕابردوەوە وەبەرهێنەر گۆڕاوە، دوو جۆرە داشكاندنمان كردوە، جارێكیان سەدا پازدە، جارێكی تر سەدا بیست و پێنچ، بۆیە ئەو داشكانەی كە دەكرێت لەسەر ئاستی وەزارەتە، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیار دەدات، بەڵام ئێمە دەست پێشخەریەكی ترمان كردوە، لەبەر ئەوەی زانكۆیەكە تازەیە، دەمانەوێ زۆرترین ژمارەی قوتابی وەربگرین، بۆیە لەهەموو زانكۆكانی تر نرخ هەرزانتر بێت و داومانە بە وەزارەتی خوێندنی باڵا چاوەڕوانی پەسند كردنین و قوتابیانی ئەمساڵ كە دێن پێشكەش دەكەن دەزانن كە نرخەكەی كەمترە، هەروەها كرێی خوێندن بەچوار قیستە، ئەو قوتابیانەی كە زیرەك بن كرێی خوێندنەكە كەمترە، هەروەها خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان ڕێزی تایبەتیان هەیە، لەگەڵ وەزارەتی شەهیدان تەنسیقمان هەیە كە بزانین بەچ شێوەیەك دەبێت .” تایبەت بەپلان و بەرنامەی سەرۆكی زانكۆ دكتۆر دەڵێ:” پلانی ئێمە ئەوەیە لەگەڵ ناوەكەی كە (زانكۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی)یە، ئەم بەشانە هەڵبژێرین لەگەڵ بازاڕی كار بگونجێ زۆر بەش هەیە دەرچووانی بەئاسانی كاریان دەست دەكەوێت، دووەم بەنێودەوڵەتیكردنی زانكۆكەمان لەئێستاوە بەحوكمی ئەوەی پەیوەندیەكی زۆرم هەیە لەگەڵ زانكۆكانی جیهان لەگەڵیان و شارەزاییەكی زۆرم هەیە بتوانم سوود لەبەرنامەكان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی وەربگرین، بەنسبەت ناوەوەش پەیوەندیەكی باشمان لەگەڵ زانكۆكان هەیە، زانكۆی سەلاحەدین و زانكۆی هەولێری پزیشكی، هەروەها باشترین مامۆستامان هەڵبژاردوە بۆ ئەوەی وانەكان بڵێنەوە، چونكە ئەو زانكۆیە ستافی پێشتری نەماوە، ستافی تازە وانە دەڵێنەوە كە پلەی زانستیان پڕۆفیسۆر و پڕۆفیسۆری یاریدەدەرە، هەروەها پلانمان ئەوەیە سەنتەرێكی مێژوویی شاری هەولێر لەو زانكۆیە دابنێین، چونكە شاری هەولێر بەخۆی شارێكی مێژووییە بەتایبەتی قەڵای هەولێر لەیونسكۆ تۆماركراوە، ئێمە دەمانەوێ بەهاوكار ی و هەماهەنگی بەشی مێژووی زانكۆی سەلاحەدین گەورەترین سەنتەر لێرە بكەینەوە، ۆركشۆپ و كۆنفرانس لەسەر شاری هەولێر لەهەموو ڕوویەكەوە ئەنجام بدەین .”بەرێزیان لەبەردەوامی قسەكانیان گوتیان:” بەنسبەت شاری هەولێر لەزانكۆی سەلاحەدین هەوڵی زۆرمدا ناوی هەولێر زیاتر بەرزبكەمەوە، دەمەوێ لەمەوەی دەمەوێ ئەو قوتابیانەی ئەوساڵ لێرە دەخوێنن كە دەبنە دەرچووی ئەو زانكۆیە لەداهاتوو شانازی پێوە بكەن، هەوڵی ئەوە دەدەم ئەو سەنتەرە دادەنێین چون بتوانم ئاستی شاری هەولێر مێژووی شاری هەولێر بەدەربخەم، دووەم لەڕێی زانكۆیی ئەربیلی نێودەوڵەتی كەدەرچووی ئەو زانكۆیە بەتایبەتی پسپۆڕی ئەندازیاری و زانست چۆن بتوانن مەشق و ڕاهێنان بكەن،لەهەمووی گرنگتر چاوەڕێین بەزووترین كات زەویەكمان بۆ دابین بكرێت تا كەمپی زانكۆی لەسەر دروست بكەین . پێم خۆشە كەسوكاری قوتابیان سەردانمان بكەن تا بۆیان باس بكەین و پێكهاتەی زانكۆی ئێمە چییە و بڕوانامە بەدەست بێنن، هەوڵمان ئەوەیە زیاتر خزمەت بەقوتابیان بكەین، وە كەمپێكی شایستەی خۆمان دروست بكەین، ئێمە بەدوای جۆریەتی و كوالێتی داین وبەشی زۆر باشمان هەیە .”

Built Process